گەلەئەستێرەکەت هەڵبژێرە

گۆرانییەک هەڵبژێرە

دەروازەی گەلەئەستێرە

ناوە نهێنییەکە بنووسە بۆ کردنەوەی ئەم گەردوونە

ئەستێرەی یەکەم

دڵم بۆت کردە ڕووبارێکی مەست

تا تینوویەتی خەمتی پێ بشکێنی

ڕۆحمم پارچە کرد خستە ناو دەستت

تا خەندەیەک بۆ سەر لێوت بهێنی

نوور و ڕووناکیی دوو چاوی خۆمم

کرد بە خۆرێک بۆ ئاسمانی ژینت

وتم قەیناکە با دونیام تاریک بێت

تەنیا با گەش بێت ڕووی پڕ ئەوینت

ئامادەم خۆم بم بە پردی ڕێگات

تا تۆ بەسەرما بپەڕیتەوە

هەرچی ئازار و دەردی دونیایە

با لەناو سینەی مندا بتوێتەوە

هیچ شتێکم بۆ خۆم نەهێشتووەتەوە

هەموو بوونم بووە بە قوربانیت

من باجی ئەم هەستە بە گیان دەدەم

تەنیا لە پێناو ئارامی و جوانیت

دەی مەلە بکە لە ڕووباری دڵم

با چاوم چرای تاریکیت بێت

کێ وەک من ئاوا ڕۆحی دەدات پێت؟

تەنیا ئەو کەسەی شێتانە تۆی دەوێت!

ئەستێرەی دووەم

بە نیگایەکی چاوەکانت

دڵم لە سینە دەردێنی

بە خەندەی سەر لێوەکانیش

ئارامیی مێشکم دەفڕێنی!

من لەبەردەم جوانیی تۆدا

هیچ دەسەڵاتێکم نییە

ئەم حاڵەی من تێیکەوتووم

شێتانەترین خۆشەویستییە

یەک سەیرکردنت بەسە

بۆ ئەوەی هۆشم نەمێنێ

یەک زەردەخەنەشت بەسە

بۆ ئەوەی ڕۆحم بگەشێنێ

نازانم چی لە ناختدایە

ئاوا منت گیرۆدە کرد

بە چاوەکانت دڵمت دزی و

بە خەندەش ئارامیت برد

دەی ئیتر پێم بڵێ ئازیز

ئەم هەموو سیحرە چییە؟

دڵ و مێشکمت داگیر کرد

ئەمە کەی دادپەروەرییە

ئەستێرەی سێیەم

با من ئازار بچێژم

لە پێناو ئەو دوو چاوەت

هەرچی ماندووبوونی هەیە

با ببێتە قوربانیی ناوەت

من بەرگەی هەموو شت دەگرم

گرنگ ئەوەیە تۆ ئارام بیت

قەیناکە با من پێوە بم

تەنیا بۆ ئەوەی تۆ دڵشاد بیت

بەڵام چاوەڕێ بە ئازیزم

لە کۆتاییدا پێت دەڵێمەوە

بە جۆرێکی زۆر جیاوازتر

تۆڵەی ئەمەت لێ دەکەمەوە!

ئەوەندە دڵخۆشت دەکەم

بەرگەی ئەو خۆشییە نەگریت

هێندە سۆز و عەشقت دەدەمێ

لە ناو باوەشمدا بتوێیتەوە

من «ئازاری خۆشی»ت دەدەمێ

تا بزانیت عەشق چۆنە

ئەو کاتە تێدەگەیت کە دڵم

چەندە شێت و هۆگری تۆیە!

ئەستێرەی چوارەم

ئەی یادگاری... بۆچی وا زوو بوویتە خەم؟

بۆچی بوویتە پاییزێکی پڕ لە تەم؟

تۆ کە دوێنێ تەنیا هیوای ژینم بوویت

ئەمڕۆ بۆچی وا خەنجەری لە سینەم بوویت؟

لە هەر شوێنێک هەنگاو دەنێم سێبەرتە

هەرچی ئازاری ئەم دڵەیە لە حەسرەتتە

پێیان دەگوتم: «کات دەبێتە مەڵهەم بۆ برین»

بەڵام کاتیش فێری نەکردم کە پێبکەنم

یادگارییەکانت بوون بە بەرد لەسەر سینەم دانیشتوون

ئازارەکانت وەک جۆگەلە بە چاوانمدا ڕۆچوون

ئێستا منم و ژوورێکی تار لەگەڵ خەمێکی گراندا

دەسووتێم و دەتوێمەوە لە ناو یادی جاراندا

وتەی مانگ وەڵامی شازادە
ئەمشەو بێدەنگتر لە هەموو شەوێک دەردەکەویت و نیگات لە قووڵایی ئەم گەلەئەستێرەیەدا وەستاوە
ئەی مانگ لە ناو ئەم هەموو ڕووناکییەدا تەنیا تۆ دەزانیت لە پشت بێدەنگیی مرۆڤەکانەوە چ شتێک دەگوزەرێت
کەسێک هەیە ڕووناکیی دڵی خۆی دەکاتە خۆر بۆ ئاسمانی تۆ و ئامادەیە تاریکیی شەوگار هەڵبگرێت تەنیا بۆ ئەوەی تیشکی خەندە لەسەر لێوت بمێنێتەوە
سەرم لەو بێدەنگییە سووڕماوە چۆن دەکرێت دڵێک هێندە بێمنەت و بەخشندە بێت بێ ئەوەی تەنانەت داوای وشەیەکیش بکات
چونکە هەندێک هەست بۆ ئەوە نین بخرێنە ناو وشە و قسەوە ئەوان تەنیا دەیانەوێت لە دوورەوە وەک سایە و ڕووناکی لە تەنیشت ئارامیی تۆدا بمێننەوە
ئەی بۆچی هەست دەکەم لە پشت ئەم پاییزە تەماوییەوە ئازارێکی شاراوە و یادگارییەکی قووڵ لە ژوورێکی تاریکدا خۆی شاردووەتەوە
چونکە جوانترین دڵەکان ئەوانەن کە ئازارەکان لە سینەی خۆیاندا دەشارنەوە و هەموو خۆشییەکانیان دەبەخشنە ئەو کەسەی بە لایانەوە لە هەموو شتێک بەنرخترە
پێی بڵێ ئەی مانگ ئەو نیازە پاک و بێدەنگە هەرگیز لای ئاسمان ون نابێت و ڕۆحی جوان لە هەموو وەرزێکدا شایەنی ڕێز و مانەوەیە
من شایەتی ئەستێرەکانم هەتا شەوگار هەبێت بوونی کەسێکی دڵسۆز کە تەنیا ئارامیی تۆی دەوێت جوانترین دیاریی ئەم گەردوونەیە
نووسەر : مەسعود
دڵی گەلەئەستێرە
وێنەی خاوەنی وشەکان
شازادە ڕووخسار

هەرگیز نرخ و شکۆی دڵی خۆت بە کەم مەزانە؛ لەم گەردوونە فراوانەدا مرۆڤە پاک و دڵسۆزەکان بە بێدەنگی ئاواتی خۆشحاڵی و سەرکەوتنت بۆ دەخوازن بێ ئەوەی چاوەڕێی هیچ شتێک بن. ڕۆژەکان تێدەپەڕن، بەڵام ڕێز و یادگاریی هەستە ڕاستەقینەکان هەمیشە لە قووڵایی دڵدا دەمێننەوە. هەمیشە ئاگاداری دڵت و زەردەخەنە جوانەکەت بە.

نووسەر : عامر
ئەم ئەستێرەیە بۆ ئارامی و خۆشحاڵیی هەمیشەیی تۆ بدرەوشێتەوە